Bo hamo xwenarani bariz, tekaya hewal v nosinakantant bm emailay xwarawa boman benirn,
Le Gal Rezmanda, Malpari Altash Camp
For more information please write to: altashcamp@gmail.com
پاش ته‌مه‌نێکی دوور و درێژ و پڕ له ئازار،واته له پاش سێ ده‌یه ئاواره‌یی و نیشته‌جێ بوونی زیاتر له شه‌ش که‌مپی جۆراو جۆر و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌دان کێشه و گیر و گرفتی ڕه‌نگا و ڕه‌نگ. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ده‌ربه‌ده‌ری و ماڵ وێرانیێه، که‌چی له نێوان ئه‌و ته‌مه‌نه بێ به‌رهه‌مه‌ی 30 ساڵ که‌مپ نشینییهدا به‌بێ هیچ جۆره پێناسه‌یه‌ک که مافی هه‌ر مرۆفێکه وه‌ک تاکی کۆمه‌ڵگا لانی که‌م هاووڵاتی وڵاتێکی هه‌بێ، جگه له پێناسه‌ش که ئه‌وه شتێکی ئاساییه ئینکاری ناکرێ ده‌بێ هه‌موو ئینسانێک هه‌یبێ... چی وه‌ک کوردێک، چی وه‌ک ئێرانییه‌ک، چی وه‌ک په‌نابه‌رێک که زیاتر له بیستوپێنج ساڵه له عێراق ژیابێ... ئه‌وه‌ش خۆی بۆ خۆی گه‌وره‌ترین بێ ڕێز و سه‌خترین زوڵم بوو که له‌لایه‌ن ڕژیمی پێشووی عێراقه‌وه لێیان کرابوو...بۆنموونه هه‌ر په‌نابه‌رێک یان هه‌ر که‌سێک کاتێ که به ئیقامه‌وه دێته وڵاتی سوید یان هه‌ر وڵاتێکی دیکه‌ی ئوروپایی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه وه‌ک هه‌ر هاووڵاتییه‌ک پێناسه‌ی خۆی هه‌یه. پاشان ئه‌گه‌ر وه‌ک ئێرانییه‌ک یان عره‌بێک یان هه‌ر که‌سێکی دیکه بۆ خۆی هاووڵاتی هه‌بێ، ئه‌وا له وڵاته‌ش که تێیدا ده‌ژی سوید بێ یان هه‌ر وڵاتێکی دیکه پاش چوار ساڵ تا پێنج ساڵ هاووڵاتی پێ ده‌درێت، ئه‌گه‌ر وه‌ک من و!!! زۆر که‌سانی دیکه‌ی کورد که به هۆی داگیرکه‌رانی وڵاته‌که‌مانه‌وه له‌و مافه سه‌ره‌تاییدا بێ به‌ش بووبێت...
ئه‌وا ئوتوماتێکهن له پاش هه‌شت ساڵ مانه‌وه هاووڵاتی پێی ده‌درێت. به‌ڵام په‌نابه‌رانی پێشتر له( التاش و ئێستا له الولید ) له پاش بیستوپێنج ساڵ مانه‌وه له عێراق و پێنج ساڵیش له نێوان عێراق و ئه‌رده‌ن یه‌شتا ئه‌و مافه‌یان نییه که هاووڵاتییان پێ بدرێت. ته‌نانه‌ت وه‌ک هیچ په‌نابه‌رێکی وڵاتانی دیکه له‌لایه‌ن کۆمیساریای باڵای په‌نابه‌رانیشه‌وه ڕه‌سمییه‌تیان پێ نه‌دراوه و به چاوی په‌نابه‌رییه‌وه سه‌یر نه‌کراون...
خوا مه‌یلی هه‌بێ ئه‌گه‌ر وه‌ک زۆربه‌ی وه‌خته‌کانی تر و فێڵ و ته‌ڵه‌که‌کانی پێشوویان پیلانێکی تازه‌تریان به ده‌سته‌وه نه‌بێ، بڕیاره له ڕێکه‌وتی 24/12/2009 و 10/1/2010 تا 16/1/2010 بۆ ئه‌وه‌ڵێن جار وه‌ک په‌نابه‌ر ئحترافیان پێ بکرێ و یه‌ک به دوای یه‌ک موساحبهیان بکه‌ن...
ئه‌مه دواین زانیارییه که دوێنێ یه‌کێک له ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی په‌نابه‌رانی که‌مپی الولید به‌ناوی موحه‌مه‌د خورسهندپووڕ پێی ڕاگه‌یاندم...
17/12/2009
عارف عه‌زیزی،سوید
Aref_azizi@hotmail.com
...................................................................................................................................................
موحه‌مه‌د ئه‌لعانی هێرش ده‌کاته سه‌ر په‌نابه‌رانی که‌مپی ( الولید ) و به‌توندی هه‌ڕه‌شه‌ییان لێده‌کات...!
وه‌ک هه‌موومان ئاگادارین که کۆمیساریای باڵای په‌نابه‌ران ڕێکخراوێکی نێوده‌وڵه‌تییه و کار‌و باری ئه‌و ڕێکخراوه‌یه ئه‌وه‌یه که هه‌ر وڵاتێ هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه
کاتێ که دووشی شه‌ڕ و تێکهه‌ڵ چوون و نه‌هامه‌تی ده‌بن رێکخروی ناوبراو به ئه‌رکی خۆی ده‌زانێ بڕوا به سهروهخییانهوه و شوێن و پێداویستییه‌کانی ژیانیان بۆ دابین بکات. دواتر به پێی به‌رنامه و په‌یڕه‌وی خۆی که سێ خاڵی سه‌ره‌کی تێدایه سه‌باره‌ت به کۆچبه‌ران هه‌ڵس و که‌وتیان له‌گه‌ڵدا بکات. خاڵی یه‌که‌می ئه‌وه‌یه که ئه‌وکه‌سانه‌ی به هه‌ر هۆیه‌که‌وه ئاواره‌ی وڵاتێکی دیکه ده‌بن، بیان گێڕێته‌وه ڕێگا و شوێنی خۆیان. خاڵی دووهه‌می ئه‌وه‌یه که له‌و وڵاته‌ی که جێگیر بوون مافی په‌نابه‌رییان بۆ وه‌ربگرێت. خاڵی سێهه‌میش که هه‌وڵ بدات بیان گوازێته‌وه بۆ وڵاتی سێهه‌م و مافی په‌نابه‌رییان بۆ وه‌ر بگرێت.
به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ش وه‌ک زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ڕێکخراوه‌کانی دیکه و وڵاتانی زلهێز و وڵاته داگیرکه‌ره‌کانی نیشتمانه خوێناوییهکهمان به‌رانبه‌ر به په‌نابه‌رانی کورد هه‌ڵس و که‌وت ده‌کات.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم که له‌وه‌ته‌ی گه‌لی کورد هه‌یه تا ئێستا به شێوه‌یه‌ک ئه‌من و ئاسایشی به خۆوه نه‌بینیوه و کراسی شڕی دابڕانی له‌به‌ره و هیج ڕێکخراو و نه‌ته‌وه‌یه‌کیش به‌زه‌یی پێدا نه‌هاتووه‌ته‌وه.
په‌نابه‌رانی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که ژماره‌یان 186 که‌سه و خاوه‌نی 30 ساڵ ئاواره‌یی و دیلین، پاش 25 ساڵ دیلێتی و ژیانێکی بژی و مه‌مری له به‌ندیخانه به کۆمه‌ڵه‌که‌ی ئه‌لتاش و 5 ساڵیش به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ مه‌رگدا له ده‌شتێکی کاکی به کاکی و دوور له هه‌ر جۆره یارمه‌تییه‌کی ئینسانی و به فێڵ و ته‌ڵه‌که و دووبه‌ره‌کی نانه‌وه له نێوانییاندا و گواستنه‌وه‌یان بۆ که‌مپی ( الولید ) که هه‌ڵکه‌وتووه له نێوان سنووره‌کانی عێراق و سوریا دا.
شایه‌نی باسه قرار وابوو پاش گواستنه‌وه‌یان بۆ که‌مپی ئه‌لوه‌لید که که‌مپیکی ڕه‌سمییه، موساحبهیان بکه‌ن و یه‌کلایان بکه‌نه‌وه، ئه‌وه‌شیان پێگوتوون که ئه‌و که‌مپه ده‌بێ تا ئاخری ساڵی 2009 دابخرێت، به‌ڵام ئه‌وه چه‌ندین مانگه یوئن گوێی لێ خهفاندوون و هیچ ده‌نگ و باسێکی سه‌باره‌ت به ئه‌وان نییه، هه‌ر بۆیه به‌شێک له‌و په‌نابه‌رانه بۆ ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رانبه‌ر به بێده‌نگی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه نزیک چه‌ند حه‌فته‌یه ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن به شێوه‌ێکی ئارام، ڕۆژانه کاتژمێر9ی سه‌ر له به‌یانی تا 1ی پاش نیوه‌ڕۆ له‌به‌ر ته‌پ و تۆز و گه‌رما و سه‌رمای نێوان ئه‌و دوو سنووره‌دا تێکڕا به ژن و منداڵه‌وه ده‌ڕۆنه به‌ر ده‌رگای( یوئن ) و داده‌نیشن...
موحه‌مه‌د ئه‌لعانی که نوێنه‌ری ڕێکخراوی ی‌و ئن،ه له‌و که‌مپه‌دا و مودیر نهحییهی ئه‌و شوێنه که که‌مپه‌که نزیکێتی دوو ڕۆژ پێش سێ که‌س له ئندامانی کۆمیته‌ی په‌نابه‌رانه‌ی که‌مپه‌که به ناوه‌کانی ( جه‌مال پاڵانی، موحه‌مه‌د خودسهنپوور،عه‌بدوڵا زابتی ) یان بانگکردووه و پێیان ڕاگه‌یاندوون که ئه‌گه‌ر ده‌ست له‌و مانگرتنه هه‌ڵنه‌گرن بۆ خۆیان په‌رپرسیارن و ڕووبه‌ڕووی کێشه ده‌بنه‌وه. وتیشیان ئه‌وانه‌ی له مانگرتندا به‌شداربن موساحبه ناکه‌ن و له‌وانه‌شه به‌زۆر باڵبه‌ستیان بکه‌ین و بیانده‌ینه‌وه ئێران.هه‌ر بۆیه په‌نابه‌رانیش به‌ناچاری مانگرتنه‌که‌یان شکاند و به هه‌ناسه‌ی سارد و کۆڵێ خه‌مه‌وه گه‌ڕانه‌وه نێو خه‌یمه شڕ و کۆنه‌کانیان.
عارف عه‌زیزی،سوید
Aref_azizi@hotmail.com
18/11/2009 شه‌وی رابردو زیاتر له 50 په‌نابه‌ری كورد له وڵاتی به‌ریتانیاوه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرانه‌وه و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی شاری هه‌ولێر دابه‌زێنران. یه‌كێك له‌و په‌نابه‌رانه به ناوی سۆران، رایگه‌یاند: سه‌عات 1:30ی شه‌وی رابردو به كاتی هه‌ولێر، له‌كوردستان فڕۆكه‌كه‌مان نیشته‌وه وادیاربو پێشتر حكومه‌تی هه‌رێم ئاگاداربێت له‌و ناردنه‌وه‌یه، چونكه پاسیان ئاماده‌كردبو له‌گه‌ڵ هێزێكی گه‌وره‌ی تایبه‌ت له پاسه‌وان و پۆلیس، هه‌روه‌ها كه‌سێك له‌ناوماندا كه نه‌یده‌ویست دابه‌زێت، به‌شه‌ق و لێدان دایان به‌زاند. یه‌كێكی تر له په‌نابه‌ر دیپۆرتكراوه‌كان وتی: كۆماندۆكانیG4S لهگهڵماندابون وه‌ك ئه‌وه‌ی تاوانكاربین، ته‌نانه‌ت جێگا بۆ خۆیان نه‌بو به‌شێوه‌ی نایاسایی له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا بون، هه‌مو یاساكانی ناو فڕۆكه پێشێل كرابو بۆ ئێمه به سه‌رپێوه راوه‌ستابون. به‌پێی هه‌واڵێك كه له فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقه‌وه به‌ده‌ست سبه‌ی گه‌یشتوه، یه‌كێكی تر له په‌نابه‌ره‌كان له‌گرتوخانه‌ی برۆك هاوس له وڵاتی به‌ریتانیا و له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فونیدا به سكرتارێتی فیدراسیۆنی راگه‌یاندوه كه "كاتژمێر 6:00ی به‌یانی هاتونه‌ته سه‌ریان و به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه به‌ڕێیان كردون بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی كوردستانیان بكه‌نه‌وه. یه‌كێك له پارێزه‌رانی ئه‌و په‌نابه‌رانه كه له په‌یوه‌ندیدا بوه له‌گه‌ڵ دادگای به‌ریتانیا رایگه‌یاندوه كه ناردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه كارێكی نایاسایی بوه و ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌وڵدان له‌پێناو گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه بۆ وڵاتی به‌ریتانیا. سبه‌ی
,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,
10-12-2009
په‌نابه‌ری دیكه كورد دیپۆرتی كوردستان ده‌كرێنه‌وه50
رووداونێت – هه‌ولێر
به‌پێى دوایین هه‌واڵى فیدراسیۆنى سه‌راسه‌رى په‌نابه‌رانى عێراقى بڕیاره به‌م نزیكانه 50 په‌نابه‌رى دیكه‌ى كورد كه تكتی فرۆكه‌یان پێدراوه‌و ماوه‌ى كه‌متر له 25 رۆژیان بۆ دیاریكراوه دیپۆرتى كوردستان بكرێنه‌وه.
هه‌واڵه‌كه‌ى فیدراسیۆن رۆژى 9/11/2009 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و وێنه‌یه‌كى بۆ (رووداونێت;) نێردراوه، له‌سه‌ر زارى په‌نابه‌ره دهستبهسهرهكانى گرتووخانه‌ى دۆنكاسهرو كۆڵن برۆكهوه بڵاویكردۆته‌وه كه ئه‌وان ئێستا له‌گرتووخانه‌كان دهستبهسهرنو ئاماده‌كراون بۆ به‌زۆر گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ كوردستان، سۆران له‌گرتووخانه‌ی دۆنكاسهرهوه رایگه‌یاند "ئێمه نامه‌یه‌كمان به‌ناوی ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوه داوامانكردوه فرۆكه‌خانه‌كانی سلێمانی‌و هه‌ولێر نه‌خه‌نه جێگای ترسی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بهقهرزاریو ماڵویرانی ده‌یانێرنه‌وه"، هه‌ژار یه‌كێكی دیكه‌یه له‌په‌نابه‌ره گیراوه‌كان‌و ده‌ڵێت"من لهكهیسهكهم خه‌ڵكی كهركوكمو خاوه‌نی 5 منداڵم له‌م وڵاته ژیانم دامه‌زرانده‌وه نازانم حكومه‌تی عێراقی چی له‌ئێمه ده‌وێت".
ده‌شتی جه‌مال، سكرتێرى فیدراسیۆنى سه‌راسه‌رى په‌نابه‌رانى عێراقى له‌لێدوانێكدا بۆ (رووداونێت;) گوتی "وێرای ئه‌وه‌ی به‌توندی ئیدانه‌ی سیاسه‌تی دهستگیركردنو دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ده‌كه‌ین، به‌ته‌واوی توانا كار ده‌كه‌ین له‌پێناو راگرتنی ئه‌م سیاسه‌ته دژی ئینسانیه‌ی حكومه‌تی به‌ریتانیا"، ده‌شتی ئهوهشیگوت "ئێمه سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌ندین جاره به‌شێوازی ئه‌وپه‌ری شارستانیانه ناڕه‌زایه‌تیمان ده‌ربریوه‌و هۆشداریمان داوه به‌م حكومه‌ته تا ناردنه‌وه‌ی به‌زۆره ملێ رابگرن، به‌داخه‌وه ئه‌وان هه‌ر به‌رده‌وامن ئه‌گه‌ری چی ئێمه توانیمان دوای هه‌وڵێكی زۆر ژماره‌یه‌ك له‌و وه‌جبه‌ی له‌به‌غداوه گه‌رێنرانه‌وه ئازاد بكه‌ین و به‌رده‌وامیش ده‌بین له هه‌وڵه‌كانمان".
له‌ساڵى 2005ه‌وه تا ئێستا به سه‌دان په‌نابه‌رى كورد له‌وڵاتانى ئه‌وروپاو به‌تایبه‌تى به‌ریتانیا دیپۆرتى كوردستان كراونه‌ته‌وه، فیدراسیۆن سه‌باره‌ت به‌و هێرشانه‌ی كراوه‌ته سه‌ر په‌نابه‌ران له‌وڵاته‌كانی به‌ریتانیاو سوید‌و نه‌رویج زنجیره‌یه‌ك چالاكی ئه‌نجام داوه‌و له‌داهاتوودا به‌ڕای گشتی ده‌گه‌یه‌نێت.
Wednesday, December 09, 2009
وه‌زاره‌تی ناوخۆی فینله‌ندا سه‌رقاڵی دانانی به‌رنامه‌یه‌كه بۆ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی كورد
(سبه‌ی):
وه‌فدێكی به‌شی یاسایی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی فینله‌ندا، كه پێكهاتبو له نه‌جات بهكیری سه‌رۆكی وه‌فده‌كه و ژماریه‌ك له یاوه‌رانی، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌یه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی كورد له‌و ولاَته، له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی خۆیان بۆ هه‌رێمی كوردستان هاتون.
وه‌فده‌كه ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه وه‌ك وه‌زاره‌تی ناوخۆی فینله‌ندا سه‌رقاڵی دانانی به‌رنامه‌یه‌كن بۆ جێبه‌جێكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ ولاَتی خۆیان، ئه‌ویش له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی خودی په‌نابه‌ران. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داواكاربون حكومه‌تی هه‌رێم هاوكارییان بكات بۆ سه‌رخستنی پڕۆژه‌كه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه وه‌زیری كار ئاسۆس نه‌جیب به‌وه‌فدی میوانی راگه‌یاند: ئێمه پشتگیری له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌كه‌ین كه له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی خۆیان بێنه‌وه نه‌ك به‌زۆره ملێ، هه‌روه‌ك پشتیوانی وه‌زاره‌تیشی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه ولاَت، وه‌ك دابینكردنی هه‌لی كار‌و دابینكردنی شوێن بۆ مه‌شق و راهێنان و هه‌روه‌ها دابینكردنی شوێن بۆ منداڵی ئه‌و خێزانانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه له‌سه‌نته‌ری پاراستنی مندالاَن.
هێژا محه‌مه‌د
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
بیست و چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ره‌تاکانی هاتنه سه‌رکاری رژێمی کۆماری ئیسلامی لهئێرانداو ده‌ستپێکردنی درێژترین شه‌ڕی سه‌ده له‌نێوان ئێران و ئێراقدا که شتێک نه‌بوو جگه له‌پاوانخوازی دوو لایه‌نه‌و هیچ ئاکامێکیشی نه‌بوو جگه له‌پاوانخوازی دوو لایه‌نه و هیچ ئاکامێکیشی به‌دواوه نه‌بوو، خه‌ڵکانێک بوونه قوربانی که ئێستاش چیرۆکی ڕه‌شیان کۆتایی پێ نه‌هاتووه. له‌ڕاستیدا ده‌توانرێ بگوترێ ئه‌وه‌ی له‌هه‌ر که‌س و هه‌ر لایه‌نێک زیاتر تووشی ده‌ردیسه‌ری بوو و هه‌نووکه‌ش ئاراسته‌که‌ی دیاری نه‌کراوه، ئه‌م خه‌ڵکه بوون. واته په‌نابه‌رانی ئۆردوگای ئه‌ڵتاش که هێشتاش به‌ده‌یان بنه‌ماڵه‌ی لێ ماوه. ئه‌وانه‌ی بوونه قوربانی سیاسه‌ته دزێوه‌کانی هه‌ر دوو دیکتاتۆری تاران و به‌غدا.
گه‌لانی ئێران به‌گشتی و گه‌لی کورد به‌تایبه‌تی دوای خه‌باتێکی شێلگیرانه له‌دژی رژێمی شا و رووبه‌ڕووبونه‌وه له‌گه‌ڵ زوڵمی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی، چاوه‌ڕێ بوون که له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دا بگه‌نه مافه نه‌ته‌وه‌یی، سیاسی و مرۆییه‌کانیان. مخابن ئاکامی ئه‌و هه‌موو له‌خۆبوردویی و خه‌باته شتێک نه‌بوو جگه له په‌نابردنه به‌ر داوێنی دیکتاتۆرێکی تر که ئه‌گه‌ر له‌و خه‌راپتر نه‌بێ، ئه‌وا هیچی که‌م نه‌بوو. ئه‌و خه‌ڵکه له‌خه‌راپترین هه‌لومه‌رج و له‌جه‌نگه‌ی شه‌ڕ و ئاگربارانی دوو لایه‌نه‌ی شه‌ڕ ناچار بوون ده‌ست له‌خاکی باب و باپیران هه‌ڵگرن و له‌ئاکامی ئه‌م کۆچبه‌رییه‌دا، دیکتاتۆری ئێراق ڕه‌وانه‌ی ئۆردوگاکانی مه‌رگی کردن و به‌هه‌ر شێوازێک به‌کاری هێنان. له‌ئه‌نجامی ئه‌م رێگه ڕه‌ش و نادیاره‌دا له‌ئۆردوگای ئه‌لتاش هه‌ڵکه‌وتوو له‌رۆژئاوای ئێراق جێگیریان کردن. ئه‌ڵتاش ئۆردوگای مه‌رگ و نه‌مان بوو. شاهیدیش ئه‌و گۆڕستانانه‌ن که لهئۆردوگادا هه‌ن. ژماره‌ی مردووان دوو ئه‌وه‌نده‌ی زیندوانه. واته ئه‌و گۆڕه به‌کۆمه‌ڵانه‌ی که مرۆڤه‌کان له‌ڕووی ناچاری به‌ده‌ستی خۆیان هه‌ڵیان کهندووهو ئازیزانی خۆیان تێدا به‌خاک سپاردوه.
هه‌رچی مرۆڤی زیندووشه، له‌ڕوانگه‌ی جه‌سته‌ییه‌وه گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه، ئیتر سیماکان، سیمای کوێستانه‌کانی کوردستان نین. سیمای ڕه‌ش و سوتاوی سه‌حرای عه‌ره‌بستان له‌گه‌ڵ سیمای داوێنی دڵڕفێنی به‌مۆو داڵاهۆ جێگورکێیان کردوه. منداڵانی ئێره ناتوانن لێڕه‌واره چڕوپڕه‌کانی به‌مۆو داڵاهۆ، ده‌شتی سه‌رسه‌وزو بۆنخۆشی سه‌رپێل و پێده‌شتی زه‌هاو له‌خه‌یاڵیاندا بگونجێنن. ئه‌م خه‌ڵکه 25 ساڵه سروه‌ی نه‌رم و فێنکی به‌ره‌به‌یان و ئێوارانی وڵاتی دایکیان نه‌دیتوه. له‌ڕوانگه‌ی فه‌رهه‌نگییه‌وه 25 ساڵه له‌و په‌ڕی هه‌ژاری دان. ئه‌گه‌ر چاوێک به نه‌ققاشی منداڵه‌کانیاندا بخشێنین، دیمه‌نی ژیانێکی ئینسانیمان به‌رچاو ناکه‌وێ، هێنده ئه‌و سه‌حرایه لهنیگایاندا نه‌خشی به‌ستووه که لهنهققاشیهکانیاندا ڕه‌نگی سه‌وز، سوور، زه‌رد، شین و مۆر نابینی، هه‌ر ڕه‌نگی ڕه‌ش و سپییه خۆی ده‌نوێنێ.
لاوان و مێرمنداڵانی ئۆردوگا له‌شوێنی خوێندن لهگووندهکانی جزیره‌و شه‌قامه‌کانی رۆمادی خه‌ریکی کاری قورس و تاقه‌ت پڕوکێنن. هه‌ر رۆژ ده‌نگی حه‌زینی مه‌لای مزگه‌وتمان دێته به‌ر گوێ که هه‌واڵی مردنی ژن یان مناڵ یان لاوێک بڵاو ده‌کاته‌وه‌و بانگهێشتی خه‌ڵک ده‌کات ڕوه‌و گۆڕستان بچن.
له‌ماوه‌ی ئه‌م بیست و پێنج ساڵه‌دا هیچ که‌س وه‌ک ئهڵتاشییهک خۆی ناناسێت. که‌سێ نه‌یده‌زانی له‌م به‌ری فورات و له‌نێو سه‌حرای سووتێنه‌ردا خه‌ڵکانێک هه‌ن که له‌به‌ر زوڵم و زۆری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران په‌نایان بردۆته به‌ر ئاگر، له‌م ماوه‌یه‌دا کێشه‌ی ئه‌وانیان سه‌رپۆش کرد، به‌شێوه‌یه‌ک کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه مافخواز و ناونه‌ته‌وه‌ییه‌کان نه‌توانن پێوه‌ی خه‌ریک بن. ئه‌وانیان وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی برسی به‌خه‌ڵکی ناساند. له‌کاتێکدا که کێشه‌ی خه‌ڵک، کێشه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسییه. ئه‌م خه‌ڵکه له‌به‌ر زوڵم و زه‌خت و زۆری حکومه‌ت په‌ڕیوه‌ی ئه‌م دیوه بوون. زۆر رێکخراوو دام و ده‌زگا له‌ژێر ناوی هاوکاریی مرۆیی بۆ ئامانجه بازرگانییه‌کانیان به‌کاریان هێناون. دانیشتوانی ئۆردوگا خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن که مه‌سه‌له‌که‌یان به‌ر له‌وه‌ی مه‌سه‌له‌یه‌کی ئینسانی بێ، مه‌سه‌له‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسییه. هه‌ر رێکخراوو لایه‌نێک که خوازیاری هاوکاریکردنه، پێویسته به‌م شێوه‌یه هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ بکات. ئه‌وان سواڵکه‌رو چاو له‌ده‌ستی دیکتاتۆرو رێکخراوو کۆمه‌ڵگا مرۆڤدۆسته‌کان نین، به‌ڵکو له‌و مافانه بێبه‌ش کراون که مافی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی خۆیان بووه. پێویسته کۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌رجه‌م ئه‌و ڕووداوانه‌دا وه‌ک تاوانباری پله یه‌ک بناسرێت و رێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی و کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ و لایه‌نه کوردییه‌کان له‌م پێناوه‌دا هه‌وڵ بده‌ن که پێداویستییه‌کانی ژیانیان دابین بکه‌ن و هه‌موویان بگوازنه‌وه بۆ باشووری کوردستان. نابێ لایه‌نه جیاوازه‌کان له‌م گواستنه‌وه‌یه‌دا ئامانجی تر بپێکن. زێدی ئه‌وان رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، ئه‌وان نوێنه‌ری بهمیلۆن کوردی رۆژهه‌ڵاتین که 25 ساڵه له‌کۆت و به‌ندی دیکتاتۆریه‌تی تاران و به‌غدا دان. بێ گه‌ره‌نتی کردنی مافه سیاسییه‌کانیان کێشه‌یه‌ک چاره‌سه‌ر نابێت. هه‌تا رژێمی ئیسلامی ئێران به‌سه‌ر گه‌لانی ئێران‌دا زاڵ بێت، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایی یاخود زۆرملێیان جگه له‌هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن هیچ ئاکامێکی به‌دواوه نابێ.
بۆیه په‌نابه‌ره کورده‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێویسته داوا له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان بکه‌ن تاکوو گوشار بخه‌نه سه‌ر رژێمی دیکتاتۆری ئیسلامی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی له‌دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی دیموکراتیک و دانی مافه پێشێلکراوه‌کانی گه‌لی کورد هه‌نگاو بنێن. ته‌نیا چاره‌سه‌رکردنی کێشه سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، ره‌نج و نه‌هامه‌تی 25 ساڵه قه‌ره‌بوو ده‌کاته‌وه نه ئاواکردنی ئۆردوگایه‌کی تر له‌شوێنێکی دیکه. با هه‌وڵێکی وایان بۆ بدرێت تا بۆ هه‌میشه سه‌قامگیر بن و چیتر ماڵ و حاڵیان به‌کۆڵیانه‌وه نه‌بێت.
ــ له‌رۆژنامه‌ی "کوردستان راپۆرت"دا بڵاو کراوه‌ته‌وه
یۆسف حاته‌می
په‌نابه‌ر له‌واتای گشتی دا به‌و مرۆڤه ده‌گوترێ كه له جێ و شوێنی خۆی و له‌به‌ر هه‌ندێك هۆ ده‌ركرابێت. په‌نابه‌ری خۆی خاوه‌ن مێژوویه‌كی دێرینه كه به‌سه‌ر مرۆڤه‌كاندا سه‌پێندراوه. ئه‌وه‌ش به‌رهه‌می هه‌ندێك هۆی جوگرافی، ئابووری، سیاسی و ..هتده.
به‌درێژایی سه‌ده‌ی بیسته‌م خاڵێك كه رۆڵێكی تایبه‌تی له كۆچبه‌ركردن دا گێرِاوه، شهرِه. له‌ئه‌نجامی شهرِهكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا خه‌ڵك به‌ناچاری له وڵات و خاكی خۆیان به‌ره‌و خاكی بێگانه ده‌ركران و خاكی خۆیانیان بۆ ماوه‌ی ساڵانێكی درێژخایه‌ن به‌جێهێشتووه.
ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌ر وڵات و ده‌وڵه‌تێك كه په‌نابه‌ران له شوێنێكی تره‌وه رِوویان تێكردووه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌و په‌نابه‌رانه بتوانن خاوه‌ن مافه‌كانی تایبه‌ت به په‌نابه‌ران بن. یه‌كێك له بنه‌مایی ترین و گرنگ ترین مافه‌كان كه ده‌بێ له‌به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران پهیرِهو بكرێت، مافی به‌ئازادی جوڵانه‌وه‌و مافی كاركردنه. له باره‌ی ئه‌و مافه سه‌ره‌كییانه‌ی كه بۆ ئه‌م ده‌سته په‌نابه‌رانه كه نیشته‌جێی ئۆردوگایه‌ك یان شوێنێك بوون و ده‌بێ له‌به‌ر چاو بگیرێن، كه‌مته‌رخه‌می هه‌یه. له‌جیهانی ئهمرِۆدا نزیكه‌ی حه‌وت ملیۆن مرۆڤی په‌نابه‌ر هه‌ن كه له ئۆردوگاكاندا نیشته‌جێ كراون. ئه‌وانه له‌به‌ر هیندێك هۆی سیاسی ناتوانن بگهرِێنهوه بۆ خاكی خۆیان. له‌قاموسی په‌نابه‌ری دا به‌و چه‌شنه په‌نابه‌رانه ده‌ڵێن: "په‌نابه‌رانی له‌سه‌ر یه‌ك كه‌ڵه‌كه كرا‌و". ئه‌م وشه‌یه رِهنگه له‌بواری مرۆڤایه‌تییه‌وه زۆر گونجاو نه‌بێ، به‌ڵام رِاستی ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر ده‌می ئێستادا بۆ حه‌وت ملیۆن په‌نابه‌ر به‌كار ده‌برێ كه له ئۆردوگاكان یان له‌شوێنی تر دا ده‌ژین.
ئاشكرایه كه به‌شێك له‌و په‌نابه‌ره له‌سه‌ر یه‌ك كهڵهكهكراوانه كوردن كه له ئه‌نجامی ئه‌و شهرِانهی كه له وڵاته داگیركه‌ره‌كانی كوردستان واته توركیا، ئێراق، ئێران و سووریاوه رِوویان داوه، ئاواره‌ی وڵاته هاوسێیه‌كان بوون. به‌سانایی ده‌توانین باس له‌وه بكه‌ین كه سیاسه‌تی چه‌په‌ڵی ئه‌و رژێمانه كه له‌سه‌ر كورده‌كان له‌هه‌ر وڵاتێك پهیرِهویان كردووه، گه‌یشته ئاستێك كه كورده‌كان له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتری دا مامه‌ڵه‌یان پێكراوه و له‌هه‌ر وڵاتێك دا له‌شوێنێكی تایبه‌ت دا به‌ند كراون، به‌شێوه‌یه‌ك كه ناتوانن بگهرِێنهوه وڵات و زێدی خۆیان، چوونكه هه‌ل و مه‌رجی گهرِانهوه له لایه‌ن رژێمه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه بۆیان دابین نه‌كراوه. له‌و شوێنه‌ی كه هه‌شن ناتوانن به‌ئازادی بژین، چوونكه رژێمی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌وێش به هاوڵاتی خۆیان نازانێت و له‌زۆربه‌ی مافه سه‌ره‌تایی و مرۆییه‌كان بێ به‌شیان ده‌كات.
هه‌ر وه‌ك ده‌زانین له‌ئاكامی شهرِی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران ــ ئێراقدا كورده‌كانی نیشته‌جێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له به‌ر هه‌ندێك هۆكاری به‌رهه‌می شهرِ ناچار بوون رِوو بكه‌نه ده‌ربه‌ده‌ری و غه‌ریبی. پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌ین كه تێكدانی رِهوش و ئاسایشی كورده‌كان له‌و شهرِهدا مه‌به‌ست و ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و وڵاتانه بوو كه له‌هه‌ر رِوویهكهوه دوژمنی گه‌لی كورد بوون و له‌و خاڵه‌دا، واته بۆ له‌ناو بردنی ئاسایشی ژیانی كورده‌كان ده‌ستی هاوكاری و یه‌كێتی یه‌كتریان گوشیوه. لایه‌نێكی دیكه ئه‌وه‌ی كه كورده‌كان به‌شێوه‌ی ده‌سته و گرووپ ئاواره بوون، دهگهرِێتهوه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ئاواره بوونه له‌بواری پێگه‌ی جوگرافییه‌وه له‌سه‌ر سنووره‌كان نیشته‌جێ بوون.
ئێستا كه بیست و پێنج ساڵ له‌ده‌ست پێكردنی شهرِی ئێران ــ ئێراق و ئاواره‌یی ئه‌و گه‌له له‌خاك و وڵاتی خۆی تێدهپهرِێ. ئه‌و خه‌ڵكه بیست و پێنج ساڵه له ئۆردوگایهكدا كه له‌بیست كیلۆمه‌تری شاری رۆمادی و رۆژئاوای به‌غدا هه‌ڵكه‌وتووه، ده‌ژین. ئۆردوگای ئه‌ڵتاش ئۆردوگای گه‌لی كوردی له‌سه‌ر یه‌ك كهڵهكهكراوه كه قوربانی سیاسه‌تی رژێمه ده‌سپۆته‌كان بووه. خه‌ڵكی ئۆردوگای ئه‌ڵتاش هه‌تا ئێستا نه‌یانتوانیوه كه‌ڵك له مافه مرۆییه‌كانی خۆیان وه‌رگرن. ئه‌و مافانه‌ی كه له ئاستی باڵای ناونه‌ته‌وه‌یی دا دانیان پێ دانراوه. ئه‌م خه‌ڵكه ته‌نانه‌ت مافی سه‌ربه‌ست جوڵانهوهشیان لێ زه‌وت كراوه. به‌گوێره‌ی ئه‌و ناسنامانه‌ی پێیان دراوه، ته‌نیا مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌چوارچێوه‌ی هه‌رێمی دیاریكراودا بجوڵێنه‌وه. ئه‌وه به‌و واتایه‌یه كه مافه‌كانیان زۆر سنووردار بووه و هه‌ر وه‌كوو ده‌بینین ته‌نانه‌ت مافی تێپهرِكردنی سنووره‌كانی رۆمادییان پێ نه‌دراوه. هه‌روه‌ها كه‌ڵك وه‌رگرتن و قازانج وه‌رگرتن له هه‌موو جۆره كار و ئیشێكیان لێ قه‌ده‌خه كراوه و بۆ دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانی رۆژانه‌یان ده‌ست فرۆشی و كاری له‌مجۆره‌یان كردووه و به‌م شێوه‌یه له نێو گه‌رما و شۆره‌كاتی ئه‌ڵتاش دا ژیانیان بردۆته سه‌ر. هه‌تا ئێستا له‌لایه‌ن هیچ رێكخراوێكی ناونه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئه‌و په‌نابه‌رانه هه‌ڵنه‌هێنراوه. هێزی كاری و فیكری ئه‌و مرۆڤانه سارد كراوه‌ته‌وه و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئێستا هێزی ده‌روونی لاو، مناڵ، ژن و پیاو به‌ره‌و دارِزین ده‌چێت و هیچ جۆره كه‌ڵكێكی لێ وه‌رناگیرێ. ئه‌و هێزه ناونهتهوییانهی كه خۆیان به پارێزه‌ری مافه‌كانی مرۆڤ ده‌زانن، هه‌تا ئێستا له‌به‌رامبه‌ر رِهوشی قه‌یراناوی ئه‌و ئۆردوگایه بێ ده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه.
به‌ڵام با دڵنیاش بین كه به رِووخانی رژێمه دیكتاتۆر و تیۆكرات و مۆنارشییهكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوهرِاست، ئیدی رِهوشی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ش گۆرِانكاری ئه‌رێنی به‌سه‌ر دا دێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی بێ ده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه، ده‌بێ له‌به‌رامبه‌ر رِهوشی ئه‌و مرۆڤانه‌و دادگای مێژوودا وه‌ڵامده‌ره‌وه بن، واتا پێویسته كرداره ناشایستهكانیان قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه، چونكه مرۆڤایه‌تی ئازادیخواز به‌سانایی له تاوانی ئه‌و رِوورِهشانه خۆش نابێ و لێیان نابوورێ. كۆتایی هێنان به‌و قه‌یرانه سیاسییانه‌ی كه گیرۆده‌ی ژیانی ئه‌و خه‌ڵكه بووه، ده‌بێته گه‌ره‌نتی ژیانێكی یه‌كسان و ئاسووده بۆ ئه‌و خه‌ڵكه سته‌م چێشتووه له داهاتوویه‌كی نزیكدا
www.altashcamp.net