hp laptop laptop batteries reviews buy Laptop Battery http://www.hqlaptopbatteries.com/battery-5612wlmi-batterytype1.ht ml laptop batteries for notebook computers
LAPTOP Magazine sony laptop hp laptop http://www.hqlaptopbatteries.com/-6920-laptopbatterymodel1551.htm l laptop batteries for notebook computers
laptop accessories IBM laptop battery Laptop Batteries Wholesale http://www.hqlaptopbatteries.com/battery-3001wlm-batterytype1.htm l Fujitsu Laptop
A new way to get traffic to your website. Not only will you get loads of traffic more and more everyday you will also get backlinks with all the other sites on the grid getting you a better search engine ranking which will get you even more website traffic.Get on the pixel grid today and let the traffic come to you.Taking the internet by storm.The new way to advertise.
سلاو به ريزان دوا كارم له هه ر كو رديك ئه كه ر بيويستى به هاوكارى خيزانى هه يه با
بيوه ندى به م ئيمله بكه ن ها وكارى هه م‌و ره وه ندى كو رد ده كا ت
دوباره سلا
ئاواره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له لێواری مه‌رگ و ژیاندان
ئه‌گه‌ر ناچاری و هه‌ژاری نه‌بێت، من کچم، چۆن خۆم ده‌که‌م به کوڕ‌و هه‌تا ئێواره ده‌ست ده‌خه‌مه ناو پێڵاوی پیاوان و پێڵاو بۆیاخ ده‌که‌م؟" ئه‌مه وته‌ی ئه‌و کچه باڵا مامناوه‌ندییه بو که به‌ته‌واوی سیمای کچانه‌ی خۆی گۆڕیوه و پرچی جوانی خۆی کورتکردۆته‌وه و کراسێک و شه‌ڕواڵێکی پیاوانه‌ی پۆشیبو تا به‌ره‌و کارکردن بچێت.
شۆخانی ته‌مه‌ن هه‌ژده ساڵ له گه‌ڵ ئه‌و کورده ئاوارانه‌ی ئێران ده‌ژی که به‌ر له (29) ساڵ به هۆی لایه‌نگریی سیاسیان بۆ حیزبه کوردییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هاتونه‌ته عێراقه‌وه. ئه‌و یه‌کێکه له‌و سه‌دان ئاوارانه‌ی که ماوه‌ی سێ ساڵه هاتونه‌ته هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌و ئێستا له که‌مپی باریکه‌ی نزیک عه‌ربه‌ت ژیانی مه‌مره و مه‌ژی ده‌گوزه‌رێنن. شۆخان له گه‌ڵ خێزانه‌که‌یاندا که ژماره‌یان ده که‌سه، ژیان به‌سه‌ر ده‌بات. باوکی به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه به‌ر له سێ ساڵ مردوه. له به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سی تریان نه‌بوه، شۆخان به‌ناچاری باری قورسی دابینکردنی ژیانی خێزانه‌که‌ی که‌وته ئه‌ستۆ و رۆژانه له گه‌ڵ هاوڕه کوڕه هاوچارهنوسهکانیدا سندوقی پێڵاو بۆیاخکردنهکهی ده‌نێت به سینگیه‌وه و له به‌ره‌به‌یانه‌وه تا ئێواره کار ده‌کات. شۆخان رۆژانه ته‌نها ده هه‌زار دینار په‌یدا ده‌کات، نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه ده‌دات به هاتوچۆی رێگای سلێمانی ـ باریکه‌و نیوه‌که‌ی تریشی باوک ئاسا ده‌داته خواردن بۆ ئه‌و خێزانه‌ی که چاوه‌ڕێن به ده‌ستی پڕه‌وه بگه‌ڕێته‌وه ناویان.
ئه‌و که به‌شه‌رمه‌وه نیگای لێده‌کردین، گوتی "پێشتر له کۆیه شاگردی چێشتخانه‌یه‌ک بوم، به‌ڵام مانگانه‌که‌ی که‌م بو، بۆیه بڕیاری وازهێنانمدا و ده‌ستم کرد به پێڵاو بۆیاخکردن. من به‌زه‌ییم به خۆمدا دێته‌وه کاتێک هاوڕێکانی خۆم ده‌بینم ده‌چن بۆ سه‌یران یان جلی جوان ده‌پۆشن و منیش ده‌بێ تا رۆژئاوا ده‌ستم له نێو پێڵاو دابێت." ئه‌و روی له ڕێکخراوه‌کانی ژنان و منداڵان کرد و گوتی"داواکارم له رێکخراوه‌کانی ژنان و منداڵان بێن به هانامانه‌وه و ژیانمان له کوڵه مه‌رگی رزگار بکه‌ن."
ئاواره‌کانی که‌مپی باریکه به هۆی دروستبونی مه‌ترسی له سه‌ر ژیانیان که‌مپی له‌مێژینه‌ی خۆیان له رۆمادی به‌جێهێشت و به‌دوای شوێنێکی ئارام‌دا رویان له هه‌رێم کرد. به‌ڵام باری ئارمی ئه‌م که‌مپه نوێیه‌یان هیچی له بارودۆخی ناهه‌مواری ئه‌م کۆمه‌ڵه ئاواره فه‌رامۆشکراوه نه‌گۆڕیوه. هه‌ر که‌س له‌و ئاوارانه بدوێنی، ئه‌مه‌ت پێده‌ڵێت "ئه‌مه ژیان و گوزه‌ران نییه ئێمه هه‌مانه. خه‌ڵکمان هه‌یه بێ شێو سه‌ر ده‌نێته‌وه و نانی نییه بیدات به منداڵه‌کانی. یوئێنیش که به‌رپرسه له کاروباری ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ک ئاوڕمان لێناداته‌وه."
کاکه حسێنی ته‌مه‌ن 35 ساڵ که یه‌کێکی تره له ئه‌نجومه‌نه‌کانی که‌مپی ئاواره‌کانی باریکه، ده‌رباره‌ی چاره‌نوسیان وتی "چه‌ندینجار له گه‌ڵ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان دانیشتوین، پێمان وتون یان بمانبه‌نه وڵاتێکی سێهه‌م، یان لێره به‌ره‌سمی بمانناسن و مافی په‌نابه‌ریمان پێبده‌ن، به‌ڵام هه‌ر جاره‌ی به بیانویه‌ک داواکه‌یان ره‌ت کردوینه‌ته‌وه."